وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م کۆتا ڕۆژ بوو بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 و ئه‌مساڵیش تێکڕا بڕی زیاتر له 322 هه‌زار ته‌ن گەنم لە هەرێمی کوردستان وەرگیرا.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگەیاند: پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە 2022/5/25 لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا و دەست بە وەرگرتنی گەنم کرا.
ڕاشیگه‌یاند: بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو، بە ناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ئه‌مڕۆ پێنجشەم ڕێکەوتی 2022/8/11 و بەیەکجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕاگیرا .
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا به تێكڕای (322٫387,040) تەن گه‌نم له سایلۆكان وه‌رگیراوه.
نەوزاد شێخ کامیل جه‌ختی كرده‌وه كه بڕی گەنمی وەرگیراو له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بەم جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:-
سلێمانی: (141٫217٫400) سەد و چل و یەک هەزار و دوو سەد و حەڤدە تەن و چوارسەد کیلۆ .
هەولێر: (123٫046٫160) سەد و بیست و سێ هەزار و چل و شەش تەن وسەد و شەست کیلۆ .
دهۆک: (58٫123٫480) پەنجا وهەشت هەزار و سەد و بیست و سێ تەن و چوارسەد و هەشتا کیلۆ .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە (322٫387,040) سێ سەد و بیست و دوو هەزار و سێ سەد و هەشتا و حەوت تەن و چل کیلۆ وەرگیراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.