پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا 13 به‌نزینخانه‌ی تری له شاری هه‌ولێر سزا دا و هه‌روه‌ها به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی زیاتر له جارێكیش ناوی 3 به‌نزینخانه ئاشكرا كران.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: لەم هەفتەیەدا لە کۆى پشکنینى 41 وێستگە لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، 13 بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتییان سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
ڕاشیگه‌یاند: لە سەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەم 2022.8.11 کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون 201 بەنزینخانەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەو ژمارەیەش 3 بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لە جارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاووڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە كه بریتین له:-
یەکەم/ وێستگەى ڕاستى 1
دووەم/ وێستگەى سیڤەر
سێیەم/ کالکار
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دڵنییاى هاووڵاتییان و هاوشارییانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات.
هه‌روه‌ها داواشی لە هاووڵاتییان كرد هاوکاریان بن و لە کاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک، لە زووترین کات ئاگادارى قائیمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.