وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌موز به‌رده‌وامه.
به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11 ى 8 ى 2022، مووچه‌ی مانگی ته‌موزی 5 وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ی 8 ی 2022 دەست بەدابهشکردنی مووچە كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت، رۆژی20ی ئابیش بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەکە کۆتایی دێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.