Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:45

سەدر: پێویستە پێش کۆتاهاتنی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 08ـی 2022 جەخت دەکاتەوە کە پێویستە پەرلەمان لە ڕێگەی دادگەوە هەڵبوەشێنرێتەوە، لە وادەیەک بێت، پێش کۆتاهاتنی هەفتەی داهاتوو.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەندێک کەس دەڵێن "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، بۆ ئەوەی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە." نەخێر، ئەو فراکسیۆنانەی کە پەیوەستن بە گەندەڵی و پشکپشکێنە ملکەچی داواکاری خەڵک نابن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

ڕاشیگەیاند: ئەم بابەتە تەنیا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە، پەیامەکەم ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری دەکەم، بەتایبەت داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری دەکەم بەو هیوایەی هەستن بە ڕاستکردنەوەی  ئەم ڕێڕەوە، دوای ئەوەی کە وادەی دەستووری پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکوومەتی پشکپشکێنە جگە لەزۆینەی نیشتمانی یان سەربەخۆ، دوور لەو ڕووخسارە کۆن و تاریکانەی کە خەڵک لێیان بێهیوابوون.

سەدر لە پەیامەکەی جەخت دەکاتەوە کە پەیامەکەی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەرییە و دەڵێت، بەڵێ پەیامەکەم ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەرییە، سەرەڕای فشارە سیاسی و ئەمنییەکان هیوامان پێیەتی و بەو مەرجەی کە دوای ئەو پێشێلکارییە دەستووریانە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، لە ماوەیەک بێت، پێش کۆتاهاتنی هەفتەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە سەرۆک کۆمار ڕاسپێدرێت بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و بە چەند مەرجێک کە دواتر ڕایدەگەیەنین. سەدر جەختیشی کردۆتەوە کە لەم ماوەیەدا شۆڕشگێڕان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و مانگرتن.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەی داوا لە لایەنەگران و ئەندامانی دەستلەکارکێشاوەی فراکسیۆنەکەی و سەرپەرشتیاری لێژنەی خۆپیشاندانەکان دەکات لە ڕێگەی یاساییە سکاڵا تۆمار بکەن و دۆسیەکە بخەنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری. جەختیشی کردۆتەوە کە دڵنیایە زۆرێک لە دادوەرەکان لەگەڵ خەڵک و چاکسازین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.