Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:06

سلێمانی.. كارگه‌یه‌كی شیش بەهۆی زۆری دوکەڵی ژەهراوی و دروست بوونی مەترسی بۆ ژینگە داخرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لە سنوری بازیان کارگەیەکی شیش داخرا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆی زۆری دوکەڵی ژەهراوی و دروست بوونی مەترسی بۆ ژینگەی سنورەکە دوێنێ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٩ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بۆ شوێنی کارگەی شیشی سۆپەر ستیل لە قەزای بازیان ،  دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دوکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی  ڕوبەڕووی لێپیچینەوەی یاسایی کرانەوەو تا کاتی چارەسەکردنی کێشەکە کارگەکە داخرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.