Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:41

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە10ی ئابی 2022، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق ، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دەكەن.
پێشتریش نێچیرڤان بارزانی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردبوو كە ناكۆكییەكانیان لەسەر پرسی هەڵبژاردن چارەسەر بكەن و تاوەكو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریی بكرێت و لەوە زیاتر دوانەكەوێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.