Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:34

پارێزگای هه‌ولێر.. بە گوژمەی 308 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارەوانیی باسرمە، سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و نزیكەی پێنج هەزار كەسیش لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (308) سێسەد و هەشت ملیۆن دینار و بڕگەكانیشی پێكهاتوون لە تەختكردن و كێربستۆن و قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردن و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی، وێڕای ئەوەی نزیكەی پێنج هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن، هاوكات سیمایەكی جوان بەو شوێنە دەبەخشێت كە پرۆژەكەی تێدا جێبەجێ دەكرێت.
ئەم پرۆژەیە لە مانگی 4ی ساڵی 2021 دەستیپێكردووە و تاوەكوو ئێستا بەشی زۆری تەواوكراوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بەزووترین كات سەرجەم بڕگەكانی تەواو بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.