Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:47

مەریەم عەلی: نەفرەت لەو رۆژە دەكەم كە بوومەتە پزیشك

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی رۆژنامەی بریتش گاردیان تەنها لە بەغدا، 87%ی پزیشكان دەڵێن: رووبەڕووی توندوتیژی كراونەتەوە.
یەكێك لە قوربانییەكان كە ناوی مریەم عەلی-یەو  پیشەكەی كاری پزیشكییە و لەلایەن هاووڵاتییەكەوە بە چەقۆ لە پشتی دراوە بۆ رۆژنامەكە قسەی كردووەو دەڵێت: پێم وابوو دەمرم، تووشی شۆكێكی تەواو بووم، نەفرەت لەو رۆژە دەكەم كە بوومەتە پزیشك.
دوای رووداوەكەش هێرشبەرەكە دەستگیركرا و زیندانی كرا، بەڵام لەو كاتەوە دكتۆر مەریەم وەك زۆرێك لە پزیشكە عێراقییەكان بیری لە جێهێشتنی وڵات كردۆتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەكە لە راپرسییەكی ئەم دواییەدا دەركەوتووە لە 6 مانگی رابردوودا 87%ی پزیشكانی بەغدا تووشی توندوتیژی بوون. 


زۆرینەیان رایانگەیاندووە، كە لە سەرەتای پەتای كۆرۆناوە توندوتیژییەكان زیادیكردووە، هەروەها سێ لەسەر چواری هێرشەكان لەلایەن نەخۆشەكان و خێزانەكانیانەوە ئەنجامدراون.
هەروەها رۆژنامەكە لە زاری ریاز لەفتە، مامۆستای پەتا لە زانكۆی ئەلموستەنسریە لە بەغدا نووسیویەتی: كاتێك نەخۆشەكان دەچنە نەخۆشخانە و بەڕاستی دەمارگیر و نیگەران دەبن، پزیشكان بە سەختی مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن، نەخۆشەكان توڕە دەبن، هێرش دەكەن.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، لاوازی ئاسایش بەو مانایەیە كە ئەم هێرشانە دەتوانن چەكیش لەخۆ بگرن، بەو پێیەی نزیكەی 20%ی خەڵكی سڤیل لە عێراق خاوەنی چەكی ئاگرینن.
هەروەها لافتە دەڵێت: خەڵك نیگەرانن، چەكدارن، كێشە لە سیستەمی چاودێری تەندروستیدا هەیە، هەموو ئەم هۆكارانە بەشدارن لە پەرەسەندنی توندوتیژی.
هەروەها عوسمان قوتەیبە، پزیشكی نەشتەرگەری دڵ دەڵێت :كاتێك تەرمی مردوو دەبینیت و 10 كەس لە تەنیشتتەوە وەستاون، ئەگەر بڵێیت مردووە دەتكوژن.

هەروەها دەڵێت: كاتێك چاوەڕێی مردنی نەخۆشێك دەكەن،  لەبەر مەترسی سەر ژیانمان پەیوەندی بە پاسەوانەكانەوە دەكەین.
قوتەیبە دەشڵێت: پسپۆڕی من، نەشتەرگەری دڵە، ڕێژەی مردنی زۆرە، كەس قبوڵ ناكات، ئەگەر نەخۆشەكە بمرێت، ڕووبەڕووی كێشە دەبمەوە.
جێگای ئاماژەیە هەڕەشە و سزا خێڵەكییەكان پاڵ بە پزیشكانەوە دەنێن كە خۆیان لە نەشتەرگەری ئاڵۆز بەدوور بگرن و دەرچووانی ئەم دواییەی پزیشكی خۆیان لە ڕێگاكانی پیشەی مەترسیدار وەك نەشتەرگەری دەمار و پزیشكی فریاگوزاری بەدوور دەگرن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.