Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:59

پۆلیسی سۆران ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە پارەیەکی زۆری لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دزیبوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 08ـی 2022 کەسێکی دەستگیر کرد کە پارەیەکی زۆری لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتی 31ـی 07ـی 2022 دوای ئەوەی هاووڵاتیەکی خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆری دراو سکاڵای لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا تۆمار کرد.

ئەو خاوەن نووسینگەیە بڕی  38 هەزار دۆلاری ئەمریکی، بڕی 520 پاوەندی ئیستەرلینی،  بڕی 600 کارتی کۆرەک، بڕی 30 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی، بڕی 10 ملیار لیرەی تورکی، بڕی 15 ملیۆن تمەنی ئێرانی و بڕی 350 یۆڕۆی ئەوروپی لێ دزرابوو.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە دا کە دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران توانرا لە ڕێگەی چاودێری و بەدواداچوونی وردی کارمەندانی نەهێشتنی تاوانی دیانا شەونخونی کارمەندان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ توانرا تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان دەستگیر کرا و دانی بە تاوانەکەی نا و دەست بەسەر پارە دزراوەکەدا گیرا.

پۆلیسی سۆران باسی لەوەش کردووە کە ئەو تۆمەتبارە بڕێک لە پارەکەی خەرج کردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.