Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:17

کەمال محەمەد: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

کوردستان TV
100%

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت جەخت دەکاتەوە کە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد.

ڕاشیگەیاند: بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچوونێک کرا.

ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری سامانە سروشتییەکان پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوە و داوای کرد ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزین خراپ بە خەڵک دەفرۆشن،  ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.