Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:37

"حکوومەتی هەرێم بۆ شادکردنەوەی بێسەروشوێنکراوانی ئێزیدی بە کەسوکاریان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت"

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 08ـی 2022 لە میانی پێشوازیکردنی لە میری ئێزیدییان جەختی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ شادکردنەوەی بێسەروشوێنکراوانی ئێزیدی بە کەسوکاریان بەردەوام دەبێت.

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان کرد و ڕەوشی ئێزیدییان لە ناوچەکە و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند کە لە دیدارەکەدا ڕۆڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گرنگ بینرا لە دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ئەو ئێزیدیانە بە دەستی تیرۆریستان شوێن بزرکراون.

ئاماژەی بەوەش دا کە ، د. پشتیوان سادق جەختی لە پشتیوانیکردنی ئێزیدییانی کوردستان و جیھان کردەوە و ڕایگەیاند کە حکوومەتی کوردستان لە ھەوڵەکانی ناوەستێ تاوەکو سەرجەم شوێن بزرکراوانی ئێزیدی بە کەسوکاریان شاد دەکاتەوە.

وەزیری ئەوقاف جەختیشی کردەوە کە تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە و بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.