Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:49

لە هەولێر بە گوژمەی نزیكەی ملیارێک دینار چەند پرۆژەیەک جێبەجێ کران

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 09ـی 08ـی 2022 جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک دینار ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام  تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەنگوزاری لەو شوێنانەدا هەیە.

سەبارەت بە پڕۆژەکان ڕاشیگەیاند: (پرۆژەى دروستكردن و قيرتاوكردنى شەقام لە گوندى كەلەكان و قيڕتاوكردنى شەقام لە شارۆچكەی بەحركە لە مزگەوتى سەڵاحەددین و گۆڕستانى كومەڵگەى بەحركە لەگەڵ قيڕتاوكردنى گەڕەكى ژين لە بەحركە و قيڕتاوكردنى شەقامە جياكراوەكانى 189ى عەنكاوە) کە بەڕێژەى 100% تەواوکراون.

ئاماژەی بەوەش داوە کە وێڕای ئەو پرۆژانەش ئێستا ژمارەیەک پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردن دان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.