Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:37

خراپی بەڕێوەبردن قەیرانەكانی عێراقی زیاتر كردووە 

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لە لیستی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بۆ كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، هەروەها خێراتر لە زۆربەی ناوچەكانی جیهان گەرم دەبێتەوە .
لەچەند رۆژی رابردوودا لە پارێزگاكانی باشووری عێراق تۆڕەكانی كارەبا بۆ چەند جارێك لەسەر یەك لە كاركردن وەستا و نرخی بەفریش لەو پارێزگایانە بەرز بووەوە.ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتییەكی زۆری خەڵك و دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
لەوبارەیەوە شارەزایان دەڵێن: لە ساڵی 2003ەوە عێراق بڕێكی زۆر پارەی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا خەرج كردووە، بەڵام سوودێكی ئەوتۆی لێ نەبینیوە.
بەپێی تۆڕی میدیایی عێراقی، لە ساڵی 2021، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو كە عێراق نزیكەی 81 ملیار دۆلاری بۆ كەرتی كارەبا خەرج كردووە، "بەڵام گەندەڵی رێگرێكی بەهێز بووە لەبەردەم دابینكردنی وزە بە خەڵك بە شێوەیەكی جێگیر. 
هەروەها ئەحمەد ئەلتەمیمی، پسپۆڕی ئابووری، لە چاوپێكەوتنێكی پێشوودا لەگەڵ ماڵپەڕی حورە رایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ كارەبا خەرج دەكرێت رەنگە بگاتە زیاتر لەو ژمارانە.
هاوكات ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەكردووە، كە قەیرانی سیاسی رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر عێراقییەكان هەبووە و لە ئەنجامی پێكنەهێنانی حكومەتی نوێ، هیچ بودجەیەك پەسەند نەكراوە، هەروەها "بڕیارە گەورەكانی خەرجكردن" هەڵپەسێردراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كارەبا تاكە خزمەتگوزاری گشتی نییە كە لەرزیندایە، جگە لەوەش كەرتی كشتوكاڵ و ماسیگرتن بەهۆی وشكەساڵییەوە كاریگەرییان لەسەر بووە.جگە لەمەیش كاركردن لەسەر پڕۆژەكانی بیناسازی وەستاوە.هەروەها كەرتی تەندروستی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوەش لە دۆخێكی خراپدان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.