Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:29

هه‌ولێر... ئەمساڵ شارەوانیی سەرقەڵا زیاتر لە 30 هەزار گوڵ و نەمامی بەرهەمهێناوە

کوردستان TV
100%


زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ئەركە بەردەوامەكانی دامودەزگەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان، بۆ ئەو مەبەستەش بە بەردەوامی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەندازەی پاركەكان، گوڵ و نەمامی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنن و پاشان شوێنە گشتییەكان بەو دار و گوڵانە دەڕازێننەوە.
تەنیا ئەمساڵ، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەرقەڵا زیاتر لە 30 هەزار نەمام و گوڵی جۆراوجۆر بەرهەم هاتووە كە بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی سنووری ئەو شارەوانییە زیاد دەكات و ئێستا بووەتە 7% و كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی بەردەوامە.
ئەو ژمارە زۆرەی گوڵ و نەمام لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لەلایەن بەشی باخچەکانی شارەوانیی سەرقەڵا بەرهەمهاتوون، كە نزیكەی 25 هەزار نەمام و گوڵ لە سنووری شارەوانییەكە چاندراون و ئەوی تریان دراون بە فەرمانگەكانی حكوومەت بەمەبەستی ناشتنیان لە شوێنە جیاوازەكان.
وەك شارەوانیی سەرقەڵا ئاماژەی بۆ دەكات ئەو گوڵ و نەمامانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری شارەوانیی سەرقەڵادا هەبووە كە ڕێژەی سەوزایی تێیدا بۆ 7% بەرزبووەتەوە و بەرهەمێنانی گوڵ و نەمامیش بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ڕیژەی سەوزایی بەردەوام دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.