Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:09

چوارەمین خەڵاتی كارۆ دەبەخشرێتە نووسه‌ر"حەكیم مەلا ساڵح"

کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمساڵ چوارەمین خولی خەڵاتی كارۆ لەبواری لێكۆڵینەوە بەناوی خولی "د.مارف عومەر گول"بەڕێوەبچێت و خەڵاتەكەش دەبەخشرێتە (حەكیم مەلا ساڵح) لە پارێزگای هەڵەبجە.
 عەتا مەحمود "بەڕێوەبەری خەڵاتی كارۆ" رایگه‌یاند" ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەمساڵ‏‎ وەك وەفایەك بۆ گیانی نەمری "د. مارف عومەر گوڵ "ی هاوڕێ و هاوكاریان، پێیان باشبوو چوارەمین خەڵاتی كارۆ، بەناوی ئەوەوە ناو بنێین". ‎ 
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندووه‌كه‌دا هاتووه‌"كە دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەندامانی لیژنە، (حەكیم مەلا ساڵح) لەپارێزگای هەڵەبجە، پاڵێوراوی چوارەمین خەڵاتی كارۆیەو لێكۆڵینەوەیەكی بەناونیشانی (نالی لە ڕوانگەیەكی ترەوە) لە دووتوێی كتێبێكدا بۆ چاپ دەكەن، كە ئەم لێكۆڵینەوەیە (م. ڕێبوار حەمە تۆفیق) پێداچوونەوەی بۆ كردووە و پەراوێزی بۆ ئامادە كردووەو (د. هێمن عومەر خۆشناو)یش پێشەكی بۆ نووسیوە". 
ئەندامانی لیژنەی خولەكە پێكهاتوون لە:
 د. موحسین ئەحمەد عومەر
م. ڕێبوار حەمەتۆفیق
د. محەمەد مەنتك
‏‎
‏‎حەكیم مەلا ساڵح عەبدولكەریم، لە ساڵی 1954لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایكبووە. بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە وازی لە خوێندنی زانكۆ هێناوە. تا ئێستا 27كتێبی چاپكراوی هەیە و 8كتێبیشی ئامادەیە بۆ چاپكردن. زیاتر لە 40 ساڵە دەستی بە نووسینی بابەتی وێژەیی و نووسینی هۆنراوە لێكۆڵینەوە كردووە.
ئا- كامرانِ

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.