له نووسینی "پۆڵات جان " كتێبی "ده‌نگبێژو موزیكژه‌نانی كورد له‌قه‌فقاسیا" بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن رێژه‌ن حه‌سن له كورمانجی پیتی لاتینی وه‌رگێردراوه‌ته‌وه سه‌ر شێوازی سۆانانی.
له‌م كتێبه‌دا ، باس له ڕۆڵی ده‌نگبێژان و موزیكژه‌نانی كورد له قه‌فقاسیا ده‌كات له‌بواری موزیك و كۆكردنه‌وه‌و تۆماركردنی گۆرانی فۆلكلۆر‌و ئه‌ده‌بی زاره‌كی، ئه‌م په‌رتوكه له چه‌ند به‌شێك پێكدێت له‌وانه دیدی ڕۆژهه‌ڵات ناسان ده‌رباره‌ی موزیكی كوردی، ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌نگبێژانی ژنان و پیاوان بێ جیاوازی ئاینی له كوردانی ئێزدی مسوڵمان و مه‌سیحی، هه‌روه‌ها ڕادیۆی ئێریڤان و ڕۆڵی له پاراستن و ئه‌رشیفكردنی سامانێكی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی له بواری موزیك، به‌سه‌رهات و ڕوداوه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد له جۆرجیا ئه‌رمینیا ئازه‌ربایجان و هه‌روه‌ها ئه‌وموزیكژه‌ن و ده‌نگبێژانه‌ی كه ئه‌رمه‌نبوون و به كوردی گۆرانیان وتوه‌و خزمه‌تێكی زۆریان به گۆرانی و موزیكی كوردی كردوه.
ئا- كامران
كتێبی "ده‌نگبێژ و موزیكژه‌نانی كورد له‌قه‌فقاسیا" بڵاو كرایه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.