Erbil 39°C ھەینی 12 ئاب 11:32

سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی دا

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی دراوه‌ به‌وه‌ی كه‌‌ جارێكی تر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رنه‌گرێته‌وه‌.

ئه‌بوو ئالا وه‌لائی ئه‌مینداری گشتیی سه‌ید شوهه‌دا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاردراوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مسته‌فا كازمی جارێكی تر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رنه‌گرێته‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند "پێشتر گوتوومانه‌ و ئێستاش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌: له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا كازمی نابێته‌وه‌ سه‌رۆك.

ئه‌بوو ئالا وه‌لائی ده‌ستخۆشی له‌ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد كه‌ گرینگترین بڕیاریان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ قۆناغی داهاتوو ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.