Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:48

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: پێویستمان به‌ ئه‌زموونی ژاپۆنییه‌كانه‌ له‌ كوردستان

کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی دەستەی وەبەرھێنان راکێشانی سەرمایەی بیانییە بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان پێشوازی لە یۆنیدا گین نوێنەری ئاژانسی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کرد کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی باشیان ھەبووە و ھیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

ئاماژەی بەوە کرد كه‌ روئیای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئابوورییەکی بەھێز و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات و ڕاکێشانی سەرمایەی بیانییە بۆ کوردستان، بۆیە پێویستیان بە ئەزموونی ژاپۆنییەکان و بەیەکگەیاندنی وەبەرھێنەران و کوردستان و ژاپۆنە.

نوێنەری ئاژانسی جایکا لە عێراق پشتگیری لە داواکارییەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کرد و ڕایگەیاند كه‌ ھەوڵی جدی دەدەن بۆ نزیککردنەوەی وەبەرھێنەرانی ھەردوولا و ئەمانجیشیانە کار و پڕۆژەی باش بەیەکەوە ئەنجام بدەن.

جێی باسه‌ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، گرنگترینیان هاوکاریکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لە هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.