Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 16:55

سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د. فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لەپێناو یه‌کخستنەوەی نێو ماڵی کوردی.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا کار بکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە، جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌ کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.