Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 15:25

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێك لەسەر كێشەی سیاسی یان نەتەوەیی سزا بدرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای كەركوك 54 ئەفسەر وكارمەندی پۆلیسی كەركوك بانگیشی دادگا كرد لە سەر ئەوەی لە ساڵی2017 بەشداری ڕیفراندۆمیان كردبوو.
لەوبارەیەوە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند :بۆ كێشەی ئەو ئەفسەرو كارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان كردبوو بەیەكجاری كۆتایی پێبێت ، لیژنەیەكمان رەوانەی كەركوك كرد و بەیەكجاری دۆسییەكانیان داخراو بێتاوان لەقەڵەم دران ، هەر ئەفسەرێك ماوەو كێشەی هەیە تا 3 كاتژمێری تر دەتوانن سەردانی ئەو لیژنەیە بكەن . 
هەروەها گوتیشی: رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێك لەسەر كێشەی سیاسی یان نەتەوەیی سزا بدریت ، بەپێچەوانەوە ئەوەی تێوەگلابێت لەبابەتی گەندەلی و تاوانی تر هیچ پشت گیرییەكی ناكەین و رێگە دەدەین دادگا رێكاری یاساییان بەرامبەر بگرێتە بەر. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.