Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 17:06

پارێزگای هه‌ولێر: 16 بەنزینخانەی دیكه‌ بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

کوردستان TV
100%


پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. 
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى  ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاریکردنى كوالیتیى دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا ( بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە. 
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى هامان1
دووەم/ وێستگەى باواجى
سێیەم/ کۆک
چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى
پێنجەم/  وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب
شەشەم/ وێستگەى فیرارى
 حەوتەم/ وێستگەى باز
هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.