Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 16:36

شارەزایەكی بواری كەشناسی : عێراق وەرزێكی باراناوی بەخۆیەوە دەبینێت

دەستپێكی وەرزی پاییز لە یەكی مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەبێت و بارستە هەوایەكی ساردیش بە دوای خۆیدا دەهێنێ
کوردستان TV
100%

شارەزایەكی بواری كەشناسی عێراق رایدەگەێنێت، دەستپێكی وەرزی پاییز لە یەكی مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەبێت و وەرزێكی نایابی باراناوی روو لە عێراق دەكات.
واسق سەلامی، شارەزای بواری كەشناسی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە،پێشبینییەكان ئەوە دەردەخەن كە دەستپێكی وەرزی پاییز لە یەكی مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەبێت و بارستە هەوایەكی ساردیش بە دوای خۆیدا دەهێنێ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە دوای ئەو ماوەیە، چاوەڕوانی وەرزێكی باش دەكرێت و ئەمساڵیش پلەكانی گەرما زووتر دادەبەزن.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كردووە كە عێراق وەرزێكی نایابی باراناوی بەخۆیەوە دەبینێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.