Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:24

ڕەوتی سەدر مەرج بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دادەنێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لەلایەن هادی عامرییەوە بۆ جارێکی دیکە بانگەوازی گفتوگۆ لە سەدر کرا، ڕەوتی سەدر چەند مەرجێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عامری دادەنێت.

وەزیری سەدر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بانگهێشتەکەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانییەتی فەتح بۆ گفتوگۆکردنی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر ڕەت کراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ڕەزامەندبین بە گفتوگۆکردن لەگەڵ عامری ئەوا بە چەند مەرجێک دەبێت، وەزیرەکەی سەدر مەرجەکانی خستووەتەڕوو.

ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە عامری لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکشێتەوە، هەروەها سەرکۆنەی قسەکانی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی"(سپایکەرمان)" بکات کە مەبەست لێی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسا.

لە یەکێک لە مەرجەکانی دیکەی ڕەوتی سەدر هاتووە کە "عامری یەکێک بوو لەوانەی واژۆی لەسەر بەڵگەنامەیەکی چاکسازی کردبوو، ئێستا جێبەجێ نەکراوە، کێ گەرەنتی جێبەجێکردنی دیالۆگێکی چاکسازیخوازانە دەکات، پێویستە گرەنتییەک دیاری بکرێت بۆ ڕزگاکردنی عێراق لە گەندەڵی."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ دووشەممە هادی عامری داوای لە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی کرد کە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، دەست بە گفتوگۆی جددی و بنیاتنەرانە بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.