Erbil 40°C ھەینی 12 ئاب 12:33

شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای ئێران و تاڵیبان دروست بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوانیان دروست بوو.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێران (ئیرنا) هه‌واڵی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می نێوان سوپای ئێران و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگاری هه‌رمه‌ند له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ڕوویداوه‌ و سه‌ره‌تا چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌قه‌یان به‌ڕووی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێراندا كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هاتوونه‌ته‌ نێو سنووری خاكی ئێران و هه‌وڵیانداوه‌ ئاڵای ئه‌فغانستان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ و پێكدادان دروستبووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا دۆخه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ئارامبووه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان وه‌ستاون.

جێی باسه‌ ئه‌مه‌ چه‌ند جارێكه‌ ته‌قه‌كردن و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.