خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان جێهێشت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌تان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كه‌مێك پێش ئێستاش خۆپیشانده‌ران په‌یتا په‌یتا له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له خۆپیشانده‌ران كردبوو به په‌له و ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا جێبهێڵن.
لای خۆشییه‌وه ساڵح ئه‌لعێراقی كه به (وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در) ناسراوه، له تویتێكدا ڕایگه‌یاندبوو" پاڵپشتیتان ده‌كه‌م و ئه‌مه په‌یامی چاكسازی گه‌له، سه‌لامه‌تیتان له هه‌موو شتێك گرینگتره".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ پاشه‌كشه بكه‌ن ئه‌وا ڕێز له بڕیاره‌كه‌تان ده‌گرم".
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه كاندید كراوه.
خۆپیشانده‌ران محه‌مه‌د شیاع سوودانی به پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌زانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.