Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 17:12

وه‌زیرانی كاره‌بای هه‌رێم و عێراق پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای هەرێم و عێراقیان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زیرانی كاره‌بای هه‌رێم و عێراق تاوتوێی پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراقیان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ى 7 ى 2022، عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری وەزیری کارەبا باسیان لە رێکخستن و پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد. 
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هەروەها لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ جێبەجێکردنی هەندێ پڕۆژەی گرنگی کارەبا کە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە گفتوگۆیان کرد.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.