Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 14:32

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ بزووتنەوەی گۆڕان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد به‌ بۆنه‌ی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداریی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیدا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ خواست.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکوومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-

بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان.

ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکوومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 25ی تەمموزی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.