Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:30

دۆمینیك تیمی نه‌مسایی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی گشتادی سویسری

کوردستان TV
100%


دۆمینیك تیمی نه‌مسایی و پۆلێنكراوی دووسه‌دوحه‌فتاوچواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی گشتادی سویسری له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دۆمینیك تیم به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ خوان پابلۆ ڤاریلاسی پیرۆیی و پۆلێنكراوی سه‌دوپازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ شه‌ش چوار، شه‌ش سێ بوو.
دۆمینیك تیم ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌گاته‌ قۆناغی پێش كۆتایی یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی ماتیۆ بێرتینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و خاوه‌نی نازناوی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر پێدرۆ مارتینێزی ئیسپانی و پۆلێنكراوی په‌نجاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش سێ شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو .                                       

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.