Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 11:28

ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر: بۆری ئیفراز 3 چاککرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 بۆری ئیفراز 3ـی هەولێر شکا، ئێستا چاککرایەوە و سبەی ئاو دەگەڕێتەوە زۆربەی گەڕەکەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: لەلایەن تیمەکانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆڕی ئیفراز 3ـی هەولێر چاککراوەتەوە و بۆ بەیانی ئاو دەگاتەوە زۆربەی گەڕەکەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەڕێوەبەر و ئەندازیاران و تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەبێ گوێدان بەماندووبوون بەردەوام بوون لە کارکردن، ئەمڕۆ  تاوەکو کاتژمێر 09:00ـی شەو توانراوە بۆڕییەکە چاک بکرێتەوە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر بەردەدەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.