Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:24

ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی سنووری زاخۆ

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022ـی گوندی پەرخ لە سنووری زاخۆ بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەنراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا ژمارەیەک گەشتیاری شارەکانی دیکەی عێراق شەهیدبوون و ژمارەیەکیش بریندار، ئەم ڕووداوە سەرکۆنەو شەرمەزار دەکەین و نیگەرانی قوڵی ئەم ڕووداوەین.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕووداوە یەکەمجار نییە و بابەتێکە زۆرجار دووبارە دەبێتەوە، هۆکارەکەش ئه‌و ئاگری شەڕەیە کە پەکەکە و تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەیکەن، چەندین جاریش داوامان لە هەردوولا کردووە ئەم شەڕە لە خەڵک و خاکی کوردستان دووربخەنەوە و ڕێزی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگرن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت ئەم ڕووداوانە بەجدی وەربگرن و هەڵوێستی جدییان هەبێت، بەتایبەت حکوومەتی عێراقی بەرپرسە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری سنوورەکانی عێراق.

فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەنراوەکە هەروەها نووسیویەتی "ڕۆحی شەهیدان شاد و سەلامەتی بۆ بریندارانی ڕووداوەکە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.