Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:21

عەبدوڵا مەحموود: زیاتر لە 19 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرجكراوە

کوردستان TV
100%

 بە بۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، عەبدوڵا مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە وتەیەكدا گرنگترین كار و چالاكیی وەزارەتەكەی دەخاتە روو كە ئەمەش دەقەكەیەتی:
ئێمە وەكو  وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یەكێكین لەو وەزارەتانەی كە لە یاسای چاكسازیدا ئاماژەی پێ كراوە و ڕۆڵێكی بەرچاومان هەبووە بۆ چاكسازی بە پێی یاسای چاكسازی كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و و پاشان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پەیڕەوی بۆ دەرچووە.
ئەم كارانەشمان ئەنجام داوە:
خەرجكردنی زیاتر لە ١٩ملیار و ٥٠٠ هەزار دینار كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
دەركردنی فەرمان سەبارەت بە پێدانی ١١هەزار و ١٤١ پارچە زەوی، بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.
تاپۆكردنی ٢٠٠ شوقە و ٣٧٥ خانووی سەروەران و ٥٥٠٠ پارچە زەوی لە شاری هەولێر، بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە لە ساڵی ٢٠١١ پێیان درا بوو.
گواستنەوەی دۆسیەی ١٠٨٥ شەهیدی شەڕی داعش لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەبێ ئەوەی بارگرانی دارایی دروست بكات.
دابەزاندنی سەرجەم دەسەڵاتەكان تەنیا ئەوانە نەبێ كە بە یاسا ڕێك خراوە.
بەكارخستنی یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥، تایبەت بە تاقانەی جینۆساید و ناساندنی ٣٦١ كەس وەك تاقانەی جینۆساید كە بە یاسا هاتبوو لە كابینەكانی پێشوو رێك نەخرا بوو.
گواستنەوەی ١٧١دۆسیەی شەهیدانی هێزەكانی ئاسایش ـ ناوخۆ و هەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە بیابانی سەماوە كە ١٧١ڕووفاتی تێدا بوو.
پێداچوونەوە و وردبینی بە ١٧هەزار و ٨٨٩ دۆسیەی شەهیدانی (سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتی).
داتابەیسكردنی١٠هەزار دۆسیەی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی.
داتابەیسكردنی ناوی سەرجەم كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
دەرچواندنی (٥) ڕێنمایی تایبەت بە (زیندانیانی سیاسی، شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی، تاقانەی جینۆساید، گواستنەوەی دۆسیەكان).
وەڵامدانەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ سكاڵا، كە لە لایەن كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان تۆمار كراوە كە لە كابینەكانی پێشوو كاریان لەسەر نەكرابوو.
دەستپێكردن بە پێداچوونەوەی وەجبەی نوێی زیندانیانی سیاسی وەك چاكسازی لە لایەن لیژنەكانی چاكسازی.
داتابەیسكردنی دۆسیەی شەهیدان كە لەم كابینەیە یەكێكە لە ئەركە گرنگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
دروستكردنی ناسنامەی یەگكرتوو، دوای دەرچوونی دۆسیەكان و پشتڕاستكردنەوەیان بەپێی یاسای چاكسازی.
بەردەوامبوون لە كاری لیژنەكانی چاكسازی لەسەر دۆسیەی شەهیدان لە هەرسێ صنفی سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتی.
كاركردن بۆ گواستنەوەی دۆسیەكانی ناوخۆ و ئاسایش و زێرەڤانی بە پێی ڕێنمایی ژمارە(٥)ی ساڵی ٢٠٢٠.
گواستنەوەی ئەوانەی یاسای شەهیدان نایانگرێتەوە بۆ ئەو یاسا بەركارانەی شیاون بۆ نموونە خانەنشینی پێشمەرگە و مەدەنی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.