له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، ئه‌لێخاندرۆ داڤیدۆڤیچ فۆكینای ئیسپانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له بۆتیچ ڤان دی زاند شولپی هۆڵه‌ندی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی دووه‌م.
یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و بیست وهه‌شت خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو، له قۆناغی دووه‌مدا، داڤیدۆڤیچی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵ یاری له‌گه‌ڵ جۆزێف كۆڤالیكی سلۆڤاكی ده‌كات.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ئه‌لێكس مۆلكانی سلۆڤاكی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماركۆ تۆپۆی سڕبی تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بوو، له قۆناغی داهاتوودا، مۆلكان یاری له‌گه‌ڵ براوه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان پابلۆ كارێنۆ بوستای ئیسپانی و لوكا ناردی ئیتاڵی ده‌كات.
داڤیدۆڤیچ و مۆلكان گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی هامبۆرگ له ئاستی پیاوان

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.