سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌واڵی تیرۆركردنی شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن ڕایگه‌یاند كه هه‌واڵكه بۆ ئه‌و وێرانكه‌ر بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مه‌ڕاسیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارندا و له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌نێو هاووڵاتییان و لایه‌نگرانی، شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا و به 2 گولـله به سه‌ختی بریندار كرا، دواتریش به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی (Truth Social) ڕایگه‌یاند "هه‌واڵێكی وێرانكه‌ر بوو".
تره‌مپ ڕاشیگه‌یاند "ئابێ پیاو و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن بوو و هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی من بوو".
ڕاشیگه‌یاند "جگه له‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی نزیكی من بوو، ئابێ هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌كی دڵسۆزی ئه‌مه‌ریكا بوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.