Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:05

له‌ بابل به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان خۆپیشاندانه‌.. گرژی تێكه‌وتووه‌

عێراق
کوردستان TV
100%

له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای بابل به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه‌.

خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ شاره‌دێی قاسم له‌ باشووری پارێزگای بابل سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و هاووڵاتییان داوای كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان كردووه‌.

له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌ و چه‌ندان خۆپیشانده‌ریش بریندار بوونه‌.

تا ئێستا گرژییه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش هه‌وڵی بڵاوه‌كردن و دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌ ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ سنووری پارێزگای بابل خۆپیشاندان ده‌كرێ و هاووڵاتییان داوای كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌ت به‌ پیل داواكانیان نه‌چووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.