Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:06

شینزۆ ئابی گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا به‌فه‌رمی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆنی ڕاگه‌یاند.

شینزۆ ئابی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 11:30 به‌كاتی ژاپۆن، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌نێو شه‌قامه‌كانی شاری نارای ڕۆژئاوا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ كرا و به‌ 2 گولـله‌ به‌سه‌ختی بریندار كرا.

له‌ ساتی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتنی گولـله‌كاندا تا گیانله‌ده‌ستدانی، شینزۆ ئابی 67 ساڵ بێ هۆش ببوو و هه‌وڵێكی زۆریش بۆ ڕزگاركردنی درابوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا گیانی سپارد.

پۆلیسی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ته‌قه‌ی له‌ ئابی كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ ئابی له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی له‌نێو خه‌ڵك و به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی، له‌ دواوه‌ 2 گولـله‌ی لێدراوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ ئابی كردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كه‌ی تاكه‌كه‌سی بووه‌ و له‌لایه‌ن هیچ تاقم و گرووپێك هان نه‌دراوه‌، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیشی كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ .

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌‌ ته‌مه‌نی 41 ساڵه‌ و خانه‌نشینی سه‌ربازییه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.