یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له دوایین كۆبونه‌وه‌ی خۆی بڕیاریدا گۆڕانكاری له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی وه‌رزی دووهه‌زاروبیست ودوو دووهه‌زاروبیست و سێی خولی نایابی عێراق بكات.
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یاریه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خولی نایاب به به‌شداری بیست تیپ و به ناونیشانی خولی پیشه‌گه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی مینا‌و سامه‌را به‌فه‌رمی دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق و هه‌ردوو یانه‌ی كه‌ربه‌لاو حدودیش سه‌ركه‌وتن بۆ ریزی یانه پله نایابه‌كان.
سه‌باره‌ت به یانه‌ی دیوانیه به فه‌رمی مانه‌وه‌ی له خولی نایاب مسۆگه‌ركرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ر بیست یانه‌ی به‌شداربووی وه‌رزی داهاتوو پێویسته سیسته‌می ته‌راخیس جێبه‌جێ بكه‌ن له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافی به‌شداریكردن.
سه‌باره‌ت به بلیتی سێیه‌می خولی نایاب، هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و ناسریه رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، براوه‌ی نێوانیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای خاوه‌ن پله‌ی هه‌ژده‌هه‌می ریزبه‌ندی خولی نایاب یاری ده‌كات، براوه‌ی ئه‌م یاریه‌ش بلیتی وه‌رزی داهاتووی خولی پیشه‌گه‌رانی عێراق به‌ده‌ست دێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.