Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:46

زێلێنسكی: دەستبەرداری هیچ بەشێك لە خاكی ئۆكرانیا نابین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئۆكرانیا ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی پشتڕاستی كردەوە كە زانكۆی پەروەردەیی لە شاری خاركیڤ لە باكووری ڕۆژهەڵات لە هێرشێكی مووشەكیی ڕووسیادا وێران كراوە.
زێلێنسكی لە وتاری ڤیدیۆیی ئێوارەی خۆیدا رایگەیاند: كاتێك باس لە پێناسەكردنی بەربەریزم دەكرێت، ئەم لێدانە زیاتر لەگەڵیدا دەگونجێت.
زێلێنسكی ئاماژەی بەوەشكردووە،  كە ئەو چەكانەی وڵاتەكەی لە هاوبەشەكانی وەریدەگرێت لە بەرەكانی جەنگدا بە توندی دەستیكردووە بە چالاكی و ئاماژەی بەوەشكردووە، هەفتانە زیانەكانی هێزەكانی ڕووسیا زیاتر دەبێت.
زێلێنسكی ڕوونیكردەوە كە سوپای ئۆكرانیا تۆپخانەكان بەكاردەهێنێت بۆ تێكدانی كۆگاكان و ئامانجەكانی دیكە كە گرنگی لۆجستیكی بۆ ڕووسیا هەیە.
گوتیشی: ئەمەش توانای هێرشبەری سوپای روسیا زۆر كەم دەكاتەوە و زیانەكانی داگیركەرانیش هەموو هەفتەیەك زیاتر دەبن.
هەروەها سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا دووپاتی كردەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی لە چەند بەرەیەك و بە ئاڕاستەی جیاوازدا لەوان خێرسۆن و زاپۆرۆژێ پێشڕەوی دەكەن و جەختیشی كردەوە كە حكومەتەكەی دەستبەرداری هیچ بەشێك لە خاكی ئۆكرانیا نابێت.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.