Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:41

واتس ئەپ هەوڵ دەدات تایبەتمەندییەكی نوێ بخاتە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%

واتس ئەپ كار لەسەر "دۆخێكی دزێو"ی نوێ دەكات كە دۆخی ئۆنلاینەكەت دەشارێتەوە.
ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات ئەپەكە بەكاربهێنن بەبێ ئەوەی هاوڕێكانیان یان پەیوەندییەكانیان بزانن.
بەپێی زانیارییەكانی WABetaInfo كە بۆ یەكەمجار ئەو تایبەتمەندییەی دۆزیوەتەوە، رەنگە هۆكاری جۆراوجۆر هەبن بۆ ئەوەی خەڵك بیانەوێت بە نهێنی واتسئەپ بەكاربهێنن: بۆ نموونە هەندێك لە بەكارهێنەران دەیانەوێت واتسئەپ بەكاربهێنن بەبێ ئەوەی كەسانی بزانن، یان هەست دەكەن لەلایەن كەسێكەوە ڕاودەكرێت.
WABetaInfo تایبەتمەندییەكەی بە شێوەی beta بۆ ئای ئۆ ئێس دۆزیەوە، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەكات كە بۆ ئەندرۆید و دیسكتۆپیش بەردەست دەبێت.
WABetaInfo لە پۆستێكی بلۆگدا نووسیویەتی: "بەداخەوە ئەم تایبەتمەندییە لە پەرەپێداندایە، بۆیە وردەكارییەكانی نازانین كەی بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە".


 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.