Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:44

سوپای پاسدارانی ئێران جێگری باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران دەستگیركرد

کوردستان TV
100%

جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران، گیڵز وایتەیكەر بە تۆمەتی هەڵگرتنی نموونەی خۆڵی ئەو شوێنەی كە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی مووشەك دیاریكراوە لە ئێران، قۆڵبەستكراوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەنسیم، دوای ئەوەی دەركەوتووە، گیڵز وایتەیكەر و چەند دیپلۆماتێكی یاوەری لە بیابانی شەهداد لە پارێزگای كرمان نموونەی خۆڵی ئەو شوێنەیان هەڵگرتووە كە وەكو ناوچەی قەدەغەكراو دەستنیشان كراوە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیركراون.
ئاماژە بەوەش كراوە ئەو ئۆتۆمبیلەی كە بانگەشە دەكرێت جێگری باڵیۆزی بەریتانیای تێدابووە، لە رێگەی فرۆكەی بێفڕۆكەوانی هێزی پاسدارانەوە وێنەی گیراوە.
دیمەنەكان لەلایەن تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێرانەوە بڵاوكرانەوە و ئەوەش راگەیەندرا كە گیڵز وایتەیكەر دیپۆرت دەكرێتەوە.
هاوكات حكومەتی بەریتانیا بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە كە لە لایەن میدیا فەرمییەكانی ئێرانەوە بڵاوكرابوونەوە كە باس لە دەستبەسەركردنی یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لەندەن گوتی: ئەو هەواڵانەی كە باس لە دەستبەسەر كرانی دیپلۆماتێكی بەریتانی دەكەن لە ئێران بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.