Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:43

ڕوونكردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022 ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق، گوایە سەرۆک بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا بارەگای بارزانی جەختی کردۆتەوە کە "ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حکوومەتی داهاتوو ناوی كەس و لایەن بەلای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نییە، بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە."

دەقی ڕوونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:-

لە ژمارەیەک دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆکوەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆک بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نییە، بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.