پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ گرینگی‌دان به ڕێژه‌ی سه‌وزایی و جوانتركردنی سیمای شه‌قامه‌كان ده‌ستپێكردووه و له‌م هه‌ڵمه‌ته‌شدا بڕیاریانداوه ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شه‌قامی 120 مه‌تری زیاد بكه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەپێناو جوانی و ژینگەیی سروشت بایەخ گرینگ دەدرێت بە ڕازاندنەوەی شۆستە و شەقامەکانی شاری هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانى هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی خۆی هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ گرینگی‌دان بە ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شەقامەکانی هەولێر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستیان كردووه به خاوێنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری هەروەها ئامادەکردنی سەدان چاڵ بەمەبەستی چاندنی نەمام و دار سیسەم.
جێی باسه لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەیەکی نەخشەدانان و بەرنامەداڕێژراو زۆرترین ڕێژەی سروشتی سەوزایی لە شاری هەولێر جێبەجێ کردووە بە ئامانجی خزمەتکردنی ژینگەیەکی تەندروست و شایستە بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.