Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:47

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

پیاوێكی تەمەن (49) ساڵە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە كە كەمێك لەمەوبەر تەرمی شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ،كە پیاوێكی تەمەن (49) ساڵە بەهۆی ڕووداوی ماتۆرسكیلەوە گیانی لەدەستداوە.
تەندروستی چەمچەماڵ  ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،دوای ڕێكارەكانیش تەرمی پیاوەكە لەلایەن تیمی فریاكەوتنی خێرا122ی بەڕێوەبەرایەتی، ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.