Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 10:00

لەمەخمور ژمارەیەك هەژارو كەمدەرامەت هاوكاریكران

کوردستان TV
100%

دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی هاوكاری جەژنانەی بەسەر ژمارەیەك هەژارو كەمدەرامەت لە قەزای مەخمور دابەش كرد.
لەوبارەیەوە سەید رەفیق عوسمان،بەرپرسی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ئەمڕۆ هاتووین هاوكاری خەڵكی هەژارو كەمدەراتی ناوچەكە بكەین.
جێگای ئاماژەیە هاوكارییەكە بریتی بوو لە جل و بەرگ و سەبەتەی خۆراك كە بەسەر ژمارەیەك لە خەڵكی كەمدەرامەت و عارەبانە بەسەر چەند خاوەن پێداویستییەك دابەشكرا.


كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.