Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:07

ئەمڕۆ بە فەرمی گەورەترین وەرزی بەجێگەیاندنی فەریزەکانی حەج لە دوای پەتای کۆڕۆناوە دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی گەورەترین وەرزی بەجێگەیاندنی فەریزەکانی حەج لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆناوە دەستپێدەکات کە تێیدا سەدان هەزار نوێژخوێن "تەوافی هاتن" بە دەوری کەعبەی پیرۆز لە مەککەی پیرۆز ئەنجام دەدەن.
دەسەڵاتدارانی سعوودیە ئەمساڵ رێگەیان دا بە یەک ملیۆن موسڵمان کە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرت لەنێوانیاندا 850 هەزار زیارەتکار کە لە دەرەوە هاتن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەکانی حەج، ئەمەش دوای دوو ساڵ دێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی حاجییان بەشێوەیەکی گەورە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆناوە. بۆ ئەم مەبەستەش زۆرێک لە زیارەتکاران بەر لە کاتی فەرمی دەستیان کرد بە تەواف بە مەبەستی خۆدوورگرتن لە قەرەباڵغی.
لە حەجی ئەمساڵ لە رێگەی تیروپشکەوە بەشداربووان هەڵبژێردران و، سبەی پێنجشەممە حاجییان دەگوازرێنەوە بۆ مینا کە پێنج کیلۆمەتر لە مزگەوتی پیرۆزەوە دوورە، دواتر سەرکەوتن بەسەر کێوی عەرەفات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.