Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 16:43

دانیشتووانی ماریۆپۆلی ئۆكراینا لە هەفتەیەكدا تەنها 5 لیتر ئاو وەردەگرن 

کوردستان TV
100%

دانیشتوانی شاری ماریۆپۆلی كەنار دەریای باشووری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا هەفتانە تەنیا پێنج لیتر ئاوی خواردنەوە وەردەگرن، ئەمەش لەكاتێكدایە ئازارەكانیان خراپتر دەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەو شارە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا.
ئەنجوومەنی شارەدێی ماریۆپۆل بڵاویكردەوە، "بۆ ئەوەی ئاو بەدەست بهێنرێت، دەبێت خەڵك لە بەیانییەوە ریز دابنێن، و چەند كاتژمێرێك چاوەڕێ بكەن. لە ئەنجامدا خەڵكی ناوچەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك تەنها 5 لیتر ئاویان دەست دەكەوێت".
شاری ماریۆپۆڵی داگیركراوی ڕووسیا بەهۆی كەمبوونەوەی زۆری خۆراك و كەلوپەلی سەرەتاییەوە بەدەست "كارەساتێكی مرۆیی"ەوە دەناڵێنێت، هێزەكانی مۆسكۆ ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییەكان دەكەن بۆ ئەو شارە.
لە لێدوانەكانیدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەلێكساندەر مۆتۆزیانێك، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا، پێشبینییەكی تاریكی بۆ شارە بەندەرییەكەی باشووری ئۆكرانیا كرد، كە یەكێك لە توندترین شەڕەكانی شەڕ لەگەڵ رووسیا بەخۆیەوە بینی.
مۆتۆزیانێك ئاماژەی بەوەشكردووە، ماریۆپۆل و زۆربەی ناوچەكانی ئۆكرانیا كە لەلایەن ڕووسەكانەوە داگیركراوە، هەموو كۆگاكانی خۆراك و كەلوپەلی سەرەتایی تەواو كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، "هێزەكانی ڕووسیا ڕەتیدەكەنەوە بچنە ناو باری خۆراكی نوێ".
مانگی ئایاری ساڵی رابردوو شاری ماریۆپۆڵی ئۆكرانیا كەوتە دەست هێزەكانی رووسیا، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە شەڕی توند و بۆردومانی بەردەوام كە بەشێكی زۆری شارەكەی وێران كرد و هەزاران هاوڵاتی مەدەنی كوژران.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.