Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:32

کۆمپانیاکانی بەریتانیا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%


کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە دەیڤید هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لە بارەی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا لە کەرتی کارەبا و وزەی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا  گفتوگۆیان کرد. 
وەزیری کارەبا رایگەیاند: نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بۆ ئابووری و خۆشگوزەرانیی خەڵک و دابینکردنی کارەبا و موچە و بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان بەکار دێت. 
داواشی کرد حکومەتی بەریتانیا لەسەر پشتگیریکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت. 
کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاوارە و پەنابەران  ڕێزگرتن لە پێکهاتەکان و بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری گرنگ نرخاند و جەختی لەسەر گرنگی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق کردەوە. 
وتیشی لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکانین و پشتگیریی لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان دەکەین. 
ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارەبای هەرێم و، دەستخۆشیشی لە پڕۆژە و کارەکانی وەزارەتی کارەبا لە سەرجەم بەشەکانی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.