Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:15

وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەنرا

ئه‌مڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 05ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕێکی تری پارە هاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتییە لە شایستە داراییەکانی جوتیاران.

ڕاشیگەیاند: بۆ ساڵى 2022 سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید بڕی 32 ملیار و 600 ملیۆن، هەولێر بڕی 22 ملیار دینار و دهۆک بڕی 14 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لەدوای پشووەکانی جەژنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی ئەوجوتیارە لە سایلۆکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.