Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 06:20

لە پارێزگایەكی عێراق پارێزەرێك چوار چەقۆی لێدرا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای میسان پارێزەرێك لە كاتی شەڕ و پێكدادان لە ناوچەی كەرت لە شاری عیمارە ناوەندی پارێزگاكە بریندار بوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی (نینا)ی راگەیاند: "پارێزەرەكە ناوی موهیمەن رەزا ئەلهاشمییە، لەكاتی شەڕ و پێكدادان لەگەڵ یەكێك لە شۆفێرەكان لەسەر رێگاكە چوار چەقۆی لێدراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارێزەرە بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئاماژەی بەوەدا كە باری تەندروستی سەختە.
سەندیكای پارێزەرانی میسان ئەوەی رەتكردەوە كە لە سۆشیال میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە ئەو پارێزەرە رووبەڕووی تیرۆر كرابێتەوە، جەختیشیكردەوە كە ئەو هەواڵانە بێ بنەمان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە رووداوەكە لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادان روویداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.