Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:25

ئێران بۆ ركابەریكردنی رووسیا نرخی نەوت دادەبەزێنێت

ناچار بووە نرخی نەوتی خاوی خۆی كە لە ئێستاوە هەرزانە دابەزێنێت
کوردستان TV
100%

بلومبێرگ دوێنێ دووشەممە بڵاویكردەوە، لە كاتێكدا چین كڕینی نەوتی ڕووسیا بەرز دەكاتەوە، ئێران ناچار بووە نرخی نەوتی خاوی خۆی كە لە ئێستاوە هەرزانە دابەزێنێت بۆ ئەوەی ڕكابەری داشكاندنی توندی مۆسكۆ بكات.
ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی ئێران نزیكەی 10 دۆلار لە خوار نرخی جیهانییەوەیە، كە لە مانگی شوباتی رابردووەوە كە رووسیا ئۆكرانیای داگیركرد، نرخی نەوتی ئێران لە نێوان 5 بۆ 6 دۆلار دابەزیوە.
لەژێر رۆشنایی سزاكانی ئەمریكا و گەڕان بەدوای كڕیارانی نەوتی خاودا، تاران نرخی نەوتی خۆی كەم دەكاتەوە بۆ ئەوەی كێبڕكێ لەگەڵ نەوتی خاوی رووسیا لە چین بكات.
سزا نێودەوڵەتییەكان وایكردووە مۆسكۆ نرخی هەناردەی نەوتی خاو بە نرخێكی كەم دابنێت بۆ ئەوەی كڕیار لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا بدۆزێتەوە.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئۆرال لە روسیا كەمتر لە 90 دۆلارە. ئەمەش 18 دۆلار كەمترە لە WTI و 22 دۆلار كەمترە لە برێنت.
چین سوودی لەم داشكاندنە زەبەلاحە وەرگرت بە كڕینی نەوتی ڕووسی هەرزان. لە مانگی ئایاری رابردوو رووسیا پێش سعودیە كەوت و بوو بە گەورەترین دابینكەری نەوت لە چین.
بەپێی ئامارەكانی ئیدارەی گشتی گومرگی چین، چین لە مانگی ئایاری رابردوودا رۆژانە 2 ملیۆن و 02 هەزار بەرمیل هاوردە كردووە، كە لە مانگی ئایاری 2021ەوە قەبارەكەی بە رێژەی 55% زیادیكردووە.

لەبەرامبەردا، پەكین بەپێی ئاماری كۆمپانیای داتای كاڵا كەپلەر، لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران رۆژانە كەمێك زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل نەوتی ئێرانی بەدەست هێناوە.
بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، داهاتی هەناردەی نەوتی روسیا سەرەڕای دابەزینی نرخەكان بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، لە مانگی ئایاری رابردوودا گەیشتە 20 ملیار دۆلار لە 18 ملیار دۆلار لە مانگی نیساندا، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بازاڕەوە.
هەناردەكردن بۆ هیندستان كە كڕینی نەوتی خاوی ڕووسی زیاد كردووە، یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی سزاكان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.