Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:34

دیالە.. ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە، رۆژھەڵاتی عێراق راگەیاند.

سوپای عێراق بڵاویکردەوە، تیمێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە دەورووبەری ناوچەی شێروین باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە، دەست پێکردووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە ناوچەکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی لیوای 66ی سەربە حەشدی شەعبییان دا لە ناوچەی شێروین و لە ئاکامدا، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.